بەستنەوەی چێژ و تام بە مێژوو و چیڕۆکەوە
چێشتخانەی یوسف لە دڵی شاری دێرینی هەولێر بنیادنرا بە ئامانجی پاراستنی شێوازی بنەڕەتی و ڕەسەنی چێشتلێنانی کوردی. ئێمە پەیمانمان داوە کە تەنها گۆشتی تەڕی خۆماڵی، ڕۆنی دان و بەرهەمی سروشتی دەشتی هەولێر و چیاکانی کوردستان بخەینە سەر خوانی میوانەکانمان.
هەموو ڕۆژێک لە سپێدەوە تەنوورەکان گەرم دەکرێن، قازانە مسینەکانی یاپراخ و شلەی کوردی دەکوڵێن و گۆشتەکان بە زەڵاتەی هەنار و سۆماقی دەستی پێشکەش دەکرێن.
دیوانی کوردی ڕەسەن
دانیشتنی دۆشەک و دیوان بۆ کۆبوونەوەی خێزانی و میوانە بیانییەکان.
تامی ماڵەوە
شێوازی چێشتلێنان بەپێی دەستووری داپیران و گوندەکانمان.